• پرۆسەی وەرگرتن:

ساڵانە زانکۆی کۆمار دوو جار پرۆسەی وەرگرتنی فێرخوازان ئەنجام دەدات، کە ماوەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • پرۆسەی یەکەمی وەرگرتن بۆ وەرزی پایزە، کە دوای دەرچوونی ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەکالۆری دەستپێدەکات و وادەی دەستپێکردن بە دابەشکردنی فۆڕمی پێشکەشکردن بە دیاریکراوی دانەنراوە، بەڵام ساڵانە لە سەرەتاکانی مانگی ئاب دەستپێدەکات و لە ناوەراستی مانگی تشرینی دووەم پرۆسەکە کۆتایی پێدێت.
  • پرۆسەی دووەمی وەرگرتنی فێرخواز بۆ وەرزی بەهارە، کە پێش دەتپێکردنی وەرزی بەهارەی زانکۆ ئەم پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت، کە لە ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەم دەستپێدەکات و لە ناوەراستی مانگی شوبات کۆتایی دێت.

 

  • دەرچوونی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی دەردەکات کە پێویستە هەموو زانکۆو پەیمانگاکان  پابەندبن پێوەی سەبارەت بە وەرگرتنی فێرخوازان، ئەم ڕێنماییانە ساڵانە دادەڕێژرێتەوە و گۆرانکاری تێدا دەکرێت.

  • وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن و هەنگاوەکانی وەرگرتن:

فێرخوازان بۆ گەیشتن بەو بەشانەی کە ئارەزوومەندن لێی، دوای  راگەیاندنی دابەشکردنی فۆڕم لە لایەن زانکۆمانەوە، دەبێت سەردانی زانکۆمان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی پێشکەشکردن و وەرگرتنی زانیاری دەربارەی بەشەکانی زانکۆمان و ئاشنابوونیان بە ژینگەی زانکۆ.

دوای وەرگرتنی فۆڕم، فێرخواز دەبێت فۆڕمەکەی ببات بۆ خوێندنگەکەی و نمرەکانی تێدا تۆمار بکات، پاشان فۆڕمەکە دەبات بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خوێندنگەکەی  و مۆر و واژووی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەکات و پاشان فۆڕمەکەی دەهێنێتەوە بۆ زانکۆ.

دوای هاتنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن، لە لایەن کارمەندی زانکۆوە فۆڕمی فێرخواز لە سیستمی وەزارەتدا تۆمار دەکرێت و زانیاریەکانی دەگات بە وەزارەت، وە فێرخواز چاوەڕوان دەبێت تا وەزارەت ناوی وەرگیراوان ڕادەگەیەنیت.

دوای راگەیاندنی ناوی وەرگیراوان لە لایەن وەزارەتەوە، زانکۆ هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەی وەرگیراوان و پێشوازی لێکردنیان.

 

 

تێبینی: ئەگەرهەندێک فێرخواز لە ڕاگەیاندنی یەکەمدا وەرنەگیران، ئەوا  دەتوانن چاوەروان بکەن تا لیستی  دووەم و سێیەمی ناوەکان رادەگەیەنرێت و چانسی وەرگرتیان بۆ دەگەڕێتەوە، جونکە وەرگرتن بەپێی پێشبڕکێی کۆنمرەیە.