وەڵامی پرسیارە گشتییەکان:

بەڵێ، بە دڵنیایی زانکۆی کۆمار لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کوردستان و عێراق متمانە و باوەڕپێکراوەو کارەکانی بەپێی ئەو ڕێنماییانە دەکات کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەریدەکات.
سیستمی زانکۆ بۆ وەرگرتنی فیرخواز، ساڵانە دوای دەرچوونی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خویندنی باڵا، بۆ وەرزی پایز دەستدەکرێت بە وەرگرتنی فیرخوازان و ساڵانە لە مانگی هەشت یان مانگی نۆ دەستپێدەکات و لە مانگی ١٢ کۆتایی دێت، وە وەرگرتن بۆ وەرزی بەهار لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا دەست پێدەکات و مانگی دوو کۆتایی دێت.
سیستمی خوێندن بەپێی سیستمی زانکۆکانی ئەمریکا یە و وەرزییە، هەر ساڵێکی خوێندن دابەش دەبێت بۆ دوو وەرز، (وەرزی پایز-وەرزی بەهار)، وە لەگەل ئەم دوو وەرزەدا کە دوو وەرزی سەرەکین، ساڵانە (وەرزی هاوین) دەکریتەوە بۆ فێرخوازانمان کە ئارەزومەندانەیە تا بتوانن زووتر خویندنی زانکۆیان تەواوبکەن.
نەخێر مەرج نییە هەموو فێرخوازێک ساڵێک زمان بخوێنێ، پێش دەستپێکردن بە وانە ئەکادیمییەکان، فیرخواز تاقیکردنەوەیەکی توانستی زمانی ئینگلیزی دەکات، بە ناوی (Oxford Online Placement Test) بەپێی ئەو نمرەیەی بەدەستی دەهێنێت ئاستی زمانی بۆ دیاری دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
تاقیکردنەوەکە لە 120 ئەنجام دەدرێت وە ئاستەکان بەم جۆرەن:
- Pre-foundation
- Foundation 1
- Foundation 2
80 و زیاتر دەردەچێت لە تاقیکردنەوەکە واتە هیچ کام لە ئاستەکان ناخوێنێت و ڕاستەوخۆ دەستدەکات بە خویندنی وانە ئاکادیمییەکان.
ماوەی خوێندنی هەر ئاستێک 10 هەفتەیە.
تێچووی کرێی خوێندنی ئاستی زمان جیاوازە لە کرێی ساڵانەی خوێندنی بەشە ئەکادیمییەکان
نرخی خوێندنی بەشەکان لەسەر ماڵپەڕی زانکۆمان هەیە لەڕێی ئەم لینکەوە
نەخێر مەرج نییە تاقیکردنەوەکە بکەیت لەم بارەدا، ئەگەر یەکێک لەم بڕوانامانەت هەبێت و نمرەکان بەپێی خشتەکە بێت ئەوا ڕاستەوخۆ دەستدەکەیت بە خویندنی ئەکادیمی و تاقیکردنەوەکە ناکەیت؛
IELTS 5.0 *
TOEFL (IBT) 40 - 45 *
TOEFL (ITP) 417 - 450 *
PTE 41 - 36 *
بەڵی تەنها دەتوانیت کۆرسی زمان بخوێنیت ، زانکۆمان پەیمانگایەکی تایبەتی هەیە بە ناوی (KPDI) کە فێرخواز دەتوانێت خۆی ناونوس بکات و پێشوەختە دەستبکات بە خوێندنی ئاستی زمان، تا ئەو کاتەی تاقیکردنەوەی عبور ئەنجام دەدات و پاشان داواکاری پێشکەشکردن دەکات بۆ زانکۆ و بەشە ئەکادیمییەکان.
زانکۆ لەم حاڵەتەدا تاقیکردنەوەی هەلی دووەم دەداتە فێرخواز بێ بەرامبەر، تا فیرخواز سوودمەند بێت و بتوانێت لە هەلی دووەمدا دەربچێت، ئەگەر لەو هەلی دووەمەش دەرنەچوو، ئەوا دەبیت خوێندنی ئەو ئاستە دووبارە بکاتەوە.
نەخێر، بەڵکو وەک فێرخوازێکی نوێ مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت و دەبێت دووبارە فۆڕم پێشکەش بکەیت.
سەرەتا کە فێرخواز لە یەکەم هەنگاودا وەردەگیرێت لە زانکۆمان، ئەوا قیستی یەکەمی بەشەکەی دەدات کە بۆ هەر بەشێک بڕەکەی دەگۆڕێت، پاشان فێرخواز لە هەنگاوەکانی خوێندنی ئەکادیمیدا بەم شێوازە قیستی ساڵانەکەی دەدات:
فێرخواز پارەی بەشەکەی بە حەوت قیست دەدات لە ساڵەکەدا، شێوازی قیستەکانیش بەم شێوازەیە:
* وەرزی پایز
سێ قیست ( سەرەتای وەرز یەک قیست، پێش تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز یەک قیست، پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز یەک قیست).
* وەرزی بەهار
سێ قیست ( سەرەتای وەرز یەک قیست، پێش تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز یەک قیست، پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز یەک قیست).
* وەرزی هاوین
یەک قیست (فێرخواز لەم وەرزەدا چەند وانە وەربگرێت بە یەکجار پارەکەی دەدات).
بەڵێ دەتوانیت، بەڵام سەرەتا دەبێت بڕوانامەکەت ببەیت بۆ (وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان/ بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکان)لە شاری هەولێر، تا بەرابەرکردنی بڕوانامەکەت بکەن و دواتر بەپێی کۆتا بڕیاری لیژنەی بەرابەرکردنەکە دەتوانیت داواکاری پێشکەشبکەیت بۆ کۆلێج و بەشەکانی زانکۆمان.
داواکاری پێشکەشکردن بۆ ئەم فێرخوازانە، بەپێێ ئەو ڕێنماییانەیە کە وەزارەت دەریدەکات، بۆ هەر بەشێک ڕێنمایی تایبەتی خۆی هەیە بەپێی ( GPA ) و تاقیکردنەوەکانی (SAT1 و SAT2 ) یان (IGCSE). ئەوەش لە زانکۆ ڕێنماییەکان دەتوانن وەربگرن.
بەڵێ ، چونکە دەرچووانی زانکۆمان لە ئێستادا و پێشتر بۆ خوێندن ڕوویان کردۆتە وڵاتانی دەرەوە و بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوامییان بە خوێندنیان داوە، بۆ نمونە وڵاتانی( تورکیا، پۆڵەندا، بەریتانیا، لۆکسەمبێرگ).
بەڵێ ، داشکاندن دەکرێت بۆ ئەندامانی یەک خێزان. داشکان بۆ ئەوخوێندکارە دەکرێت کە لە بەشێک وەرگیراوە کە تێچوی ساڵانەکەی کەمترە. ساڵی 2020-2021 بە ڕێژەی ٪30 داشکاندن کراوە بۆ یەکێک لە خوێندکارەکان. ساڵانە ڕێژەی داشکاندنەکە دەگۆڕێت.

وەڵامت نەدۆزیەوە؟

ئیمەیڵمان بۆ بنێرە