ڕونکردنەوەی نمرەکان

ژمارەيى و نمرەی نوسراو: لە عێراق (كوردستانیش دەگرێتەوە) پلەى ژمارەيى ٠-١٠٠، بەكار دەهێنرێن.

لە وڵاتە يەكگرتووەكان پلەى نوسراوی (A, B, C, D, و F) بەکاردەهێنرێت. لە زانکۆی کۆمار نمرەی دەرچوون بە پلەی -C بۆ کۆرسەکانی زانکۆ و بۆ کۆرسەکانی کۆلێژ و بەشەکان. (A) بەرزترین نمرەیە و (F) نزمترین نمرەیە. لە زنکۆی کۆمار گۆڕينى ژمارەيى بۆ نمرەکان بەكار دەهێنرێن هەروەك لەم خشتەیەی خوارەوە نیشان دراوە:

 

نمرەی دەرچوون لە زانکۆی کۆمار:

  • وانە پێویستەکانی زانکۆ: دەرچوون بە پلەی -C.
  • وانەی کۆلێژەکان / بەشەکان: دەرچوون بە پلەی C.
  • نمرەی پێویست بۆ دەرچوون GPA (٢.٠) پلەی (C).

 

پلەی نوسراوی دیکە کە لە زانکۆی کۆماری بەکاردێت :

  • “I”  ئەم پلەیە ئەو کۆرسە پیشان دەدات کە هێشتا تەواو نەبووە فێرخواز نابێت لە زانکۆ دەربچیت ئەگەر ئەم پلەیە لەسەر بڕوانامەکەی هەبێت.
  • “F”  ئەم پلەیە واتە فێرخواز چانسی دووەمی هەیە بۆ وەرگرتنی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز. فێرخواز نابێت لە زانکۆ دەربچیت ئەگەر ئەم پلەیە لەسەر بڕوانامەکەی هەبێت.
  • “W” ئەم پلەیە واتە فێرخوازلەم وانەیە دەکشێتەوە ئەم وانەیە لەسەر (GPA) هەژمار ناکرێت.
  • “R” ئەم پلەیە واتە فێرخواز ئەم وانەیەی دووبارە وەرگرتۆتەوە.