نوسینگەی کاروباری فێرخواز و تۆمارکردن لێرەیە بۆ پشتگیری کردن و پەرەپێدانی بیروڕاو کەسایەتی فێرخوازان هەروەها بۆهاوکاریکردنی فێرخوازان بۆ دۆزینەوەی لایەنەجیاوازەکانی ژیانی ناو زانکۆ ، ئێمە گرنگی دەدەین بە خۆت وخوێندنەکەت وگەشەی کۆمەڵایەتیت وە گرنگی ئەدەین بە دواڕۆژی تۆ ئەمانەوێت یارمەتیت بدەین بۆگەشتن بە کەشێکی خۆش و جێژبەخشی ناو زانکۆکەمان.