ڕونکردنەوەی نمرەکان
ژمارەيى و نمرەی نوسراو: لە عێراق (كوردستانیش دەگرێتەوە) پلەى ژمارەيى ٠-١٠٠، بەكار دەهێنرێن.
بە شێوەیەکی گشتی نمرەی دەرجوون50% لە وڵاتە يەكگرتووەكان پلەى نوسراوی, A, B, C, D, وF بەکاردەهێنرێت نمرەی دەرچوون بە پلەی (C) و (A) بەرزترین نمرەیە و (F) نزمترین نمرەیە لە زنکۆی کۆمار گۆڕينەكەى ژمارەيى بۆ نمرەکان بەكار دەهێنرێن هەروەك لەم خشتەیەی خوارەوە نیشان دراوە:
نمرەی دەرچوون لە زانکۆی کۆمار:
- وانە پێویستەکانی زانکۆ: دەرچوون بە پلەی -C
- وانەی کۆلێجەکان / بەشەکان: دەرچوون بە پلەی C
- نمرەی پێویست بۆ دەرچوون GPA (٢.٠) پلەی (C)
پلەی نوسراوی دیکە کە لە زانکۆی کۆماری بەکاردێت :
- “I” ئەم پلەیە ئەو کۆرسە پیشان دەدات کە هێشتا تەواو نەبووە فێرخواز نابێت لە زانکۆ دەربچیت ئەگەر ئەم پلەیە لەسەر بڕوانامەکەی هەبێت.
- “F” ئەم پلەیە واتە فێرخواز چانسی دووەمی هەیە بۆ وەرگرتنی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز. فێرخواز نابێت لە زانکۆ دەربچیت ئەگەر ئەم پلەیە لەسەر بڕوانامەکەی هەبێت.
- “W” ئەم پلەیە واتە فێرخوازلەم وانەیە دەکشێتەوە ئەم وانەیە لەسەر (GPA) هەژمار ناکرێت.
- “R” ئەم پلەیە واتە فێرخواز ئەم وانەیەی دووبارە وەرگرتۆتەوە.