فێرخوازانی خۆشەویست،

ئەم هەنگاوانەی خوارەوە کۆمەڵی ڕێنماییە بۆ پڕۆسەی تۆمارکردن:

تکایە ، دووبارە دڵنیا بەرەوە لە چوونەژوورەوە بۆ (MyKomar) پێش دەست پێکردنی پڕۆسەی تۆمارکردن ، لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لەگەڵ سیستمەکەیا تکایە پەیوەندی بکە بە یەکێک لە ئەندامانی نوسینگەی کاروباری فێرخوازان و تۆمارکردن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵانە:

  1. دوای 10 جار هەوڵدانی هەڵە بۆ چوونەژوورەوە (10 جارهەڵە لە داخڵکردنی ناوی بەکارهێنەر و ووشەی تێپەڕ) هەژمارەکەت ئەوەستێنرێت لەم حاڵەتەدا پەیوەندی بکە بە نوسینگەی کاروباری فێرخوازان و تۆمارکردن.
  2. لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک لە چوونەژوورەوە بۆ MyKomar سەرەتا مێژووى وێبگەڕەكەت بسڕەوە دووبارە هەوڵی چوونەژوورەوە بدەرەوە .
  3. ئەگەروشەى تێپەڕەکەت لە بیرکرد شوێن ئەم هەنگاوانە خوارەوە بکەوە بۆ گەڕانەوەی ووشەی تێپەڕ:
  • چوونەژوورەوە بۆ MyKomar
  • کلیک بکە لەسەر چوونەژوورەوە لە بەشی سەرەوە سوچی لای ڕاست.
  • كليك بكە لەسەر (لەبیرکردنی ووشەی تێپەڕ)، و تۆ ئاڕاستە دەكرێيت بۆ لاپەڕەيێكى نوێ.
  • پاشان ئیمەیڵی زانکۆی کۆمار داخڵ بکە و كليك بکە لەسەر ” من ڕۆبۆتێك “ نيم و پاشان كليك بکە لەسەر گەڕانەوەی ووشەی تێپەڕ.
  • دواتر بەستەرێک دێت بۆ ئیمەیڵەکەت ، داخڵی ئیمەیڵەکەت دەبیت پاشان کلیک لەو بەستەرە دەکەیت کە ئاڕاستەت دەكات بۆ لاپەڕەیەک کە دەتوانيت وشەى تێپەڕەکەت بگۆڕيت
  1. لە كاتى ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڵەیەک لە سيستەمەكە تكايە هەڵەكە بەووريايى بخوێنەرەوە. ئەگەر بۆت چارەسەر نەکرا ئەوا پەیوەندی بکە بە نوسینگەی کاروباری فێرخوازان و تۆمارکردن.
  2. ئەو خوێندکارانەی كە بەشەپارەيان نەداوە بۆ وەرزى خوێندنى پێشوو و بەشەپارەى يەكەم بۆ ئەم وەرزى خوێندنە ڕێگەی پێ نادرێت خۆی تۆمار بکات تا بەشە پارەی ئەو وەرزە نەدات
    تکایە دڵنیابە لەوەی کە بەشە پارەکەت بە تەواوی داوە.(پارەکەت بدە لەپێش ئەوەی تۆماركردن دەست پێ دەكات)
  3. تەنها یەک جار ئەتوانیت وانەیەک بسڕیتەوە لە کاتی تۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاين لە MyKomar.

ڤیدیۆی فێرکاری چۆنیەتی تۆمارکردنی ئۆنلاین لە MyKomar